لوڕ
| ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |||||||||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ٦ بۆ ١٠ ملیۆن | |||||||||||||
| ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |||||||||||||
ڕووبەری ئاسایی
کەمینە: پارێزگای ئیلام • پارێزگای مەرکەزی • پارێزگای قەزوین • پارێزگای فارس • پارێزگای ئەسفەھان • پارێزگای بووشەھر کۆچکردنی ناوخۆیی: تاران • کەرەج • ئەسفەھان • ئەھواز • کرماشان | |||||||||||||
| (۱۰٪ ی دانیشتووانی کوردستان) | |||||||||||||
| زمانەکان | |||||||||||||
| زاراوەی جیاواز لوڕی لەناویا: بەختیاری، باڵاگریوە، بۆیەرئەحمەدی، لێراوی، جانەکی، بەمهەیی، مەمەسەنی، کوڕایی، منجایی، شولی، کوومەزاری، سەلاسی | |||||||||||||
| ئایین | |||||||||||||
| مەزهەبی شیعە، بەھایی، جوولەکە | |||||||||||||
| گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |||||||||||||
| کوردەکانی تر، فارسەکان | |||||||||||||

لوڕ ناوی هۆزێکی کوردە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان نیشتەجین.[٣] زاراوەی لوڕی لە بەشێکە لەزمانی کوردی و لوڕەکان بەشێکن لە کوردەکان.[٤][٥][٦][٧][٨][٩][١٠] شەرەفخانی بەدلیسی مێژوونوسی گەورەی کورد لە شەرەفنامەدا لوڕەکان بە بەشێک لە کورد دادەنێت.[١١]
مێژوو
[دەستکاری]
لوڕ لە ھۆزە تێکەڵە خۆماڵییەکانی ئێرانە، لە ھۆزە ئاریایەکان کە لە ڕۆژاوای ئێران دەژیان وەک و کاشییەکان و لۆلۆبییەکان و ئیلامییەکان. لەسەر بنەمای ھاوتای لێکچوون و زەویناسی و بەڵگەی شوێنەواری ھەندێک مێژوونووس لوڕەکان بە پاشماوەی ئیلامییەکان دەزانن.[١٢] ھەندێ سەرچاوەی مێژوویی دۆزراونەتەوە کەئاماژە بەوەدەکەن کە چوارھەزار ساڵ پێش زایین ژیان لە لوڕستاندا ھەبووە. داگیرکاری عەرەب بۆ سەر ناوچەکە گۆڕانکاری لەفەرھەنگ و کلتور و زمانی ناوجەکە کرد و ئەمەش کاریگەری ھەبوو لەسەر لوڕستان، بەڵام لوڕەکان توانیان زمان و زۆر لە نەریتی خۆیان بپارێزن.
لە شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسیدا ھەردوو بنەماڵە (خانەدان)ی لوڕ بە چوارەمین خانەدانانی کورد (بەدوای کرمانج، کەڵھوڕ و گۆران) ھاتووە و دەسەڵاتیان سەربەخۆ بووە.[١٣] پێش شەڕەفنامە ئەمە لە کتێبی (مروج الذهب ومعادن الجوهر)ی (المسعودي) ھاتووە کە لوڕ یەکێکە لە خانەدانی کورد،[١٤] ھەروەھا لە سەدەی بیستەم سەردار ئەسعەد بەختیاری ھەمان قسەی (المسعودي) و شەڕەفخانی بەدلیسی دووبارە کردەوە لە کتێبی (تارێخ بختیاری).[٧] جگە لەمە لە سەدەکانی ١٧ەم و ١٨ەم لە کتێبەکانی (جھان نما)ی حاجی خەلیفە، و (تاج العروس)ی (المرتضى الزبيدي) قسەکانی (المسعودي) و شەڕەفخانی بەدلیسی دووبارە کرانەوە.[٨][١٠] لە کتێبی (معجم البلدان)ی (یاقوت الحموی الرومی) دا باسی ئەوە دەکات کەوا لوڕەکان ھۆزێکی کوردەکانن لە چیاکان دەژین لەنێوان خوزستان و ئەسفەھان دا.[١٥] لە کتێبی (الکامل في تاریخ)ی (ابن الاثیر) لوڕەکان بە (الاکراد اللوریة) ھاتووە و وا دیارە کە مەبەستی نووسەر لە کوردانی لوڕ ئەو کوردانەن کە سەر بە مەزھەبی شیعەن.[١٦][١٧] ئەو قسەیە لە سەدەی بیستەم لە کتێبی (لغة العرب) واتا زمانی عەرەب دووبارە کراوە.[٩]
لە سەردەمی سەفەویدا دوو دەوڵەتی لوڕ ھەبوون کە زۆرینەیان لوڕ بوون، ئەم دوو دەوڵەتە بەناوەکانی لوڕستان کە ناوەندەکەی خوڕەم ئاباد بوو و کۆھگلیۆ ناوەندەکەی بەھبەھان بوو. والی لوڕستانی فەیلی بوو لە ساڵی ١٦٢٧ز بە دەستووری شا عەبباس وەحاکمی پشتکۆ و پێشکۆ بوو تا دەوری قاجاڕ، لوڕستان لە سەردەمی زەنددا دەوڵەتێکی سەربەخۆ بوو.
پاش ڕووخاندنی دەوڵەتی سەفەوی لە لایەن ھۆتەکییەکان، مەحموود ھۆتەکی بە مەبەستی داگیرکردنی ناوچە لوڕەکان (لوڕی فەیلی و لوڕستانی مەزن) ھێرشی بەرەو لوڕستانی مەزن برد بەڵام لوڕەکانی بەختیاری بەمە ڕازی نەبوون و ھێرشیان کردە سەر ئەفغانەکان بێ ئەوەی مەحموود ھۆتەکی بزانێ، شەوێکیان مەحموود ھۆتەکی لەگەڵ سوپاکانی خۆی لە ناوچەی بەختیاری لە ناو چیای کەلوونە گیر بوون بۆ ماوەی سێ مانگ بەھۆی بەفر. بۆ ماوەی سێ مانگ زەلیل بوون، دوای ئەوەی کە بەفرەکان توانەوە قزڵباشەکان پردەکانیان تێکدا. مەحموود ھۆتەکی بە یارمەتی قاسم خان بەختیاری لە کاتی شەوبوون بە نھێنی لە ناو چیای کەلوونە دەرباز بوون.[١٨]
پاش کەوتنە دەستی دەسەڵاتی قاجاڕ، ئاغا محەممەد کە ڕقی لە دەسەڵاتی زەندی بوو و زمانی ئەوکاتی دەولەت لوڕی بوو بۆیە دەستی کرد بە گۆڕانکاری لە ناوچەی لوڕستان، ھەروەھا ئاغا محەممەد بەزۆر جێگۆڕکێی بە لوڕەکان کرد بۆ قەزوین. لوڕستان بەھۆی سیاسەتی دەسەڵاتی قاجارییەوە نا ئارامی و بێسەروبەری بەخۆیەوەدی، لە ناو لوڕەکاندا گرووپی نەتەوەی دروست بوو بووە ھۆی ناکۆکی و زۆرێک لەمانە گەڕانەوە بۆ ژیانی ڕەوەندی.[١٩]
لوڕ لە سەردەمی مەشروتییەتدا
[دەستکاری]یەکێک لە مەزنترین چالاکییەکان لوڕ بەشداریکردن بوو لەبزووتنەوەی مەشرووەتەی ئێران، لوڕ بەتایبەتی ئێڵی بەختیاری دەورێکی بەھێزیان ھەبوو لە بزووتنەوەی شۆڕشی ئێران، لە حوزەیرانی ١٩٠٩ دا دەستی پێکرد سوپای سەردار ئەسعەد گەیشتە قوم و سوپای سپەھدار ئەعزەم گەیشتە یەنگی ئیمام. بەپێچەوانەوە سەعدۆدەولە سوپای بەسەرکردایەتی ئەمیر موفەخەمی بەختیاری ناردە کەرەج، موجاھیدینی بەختیاری بەرەو تاران جووڵان و لە نزیکی تاران لە باکوور پەیوەندیان کرد بە فەرماندە سپەھدار ئەعزەمەوە، بەرگری کەم کراو لە پاشاندا تاران ڕزگارکرا و زۆردارێتیی بچۆک لەناوبرا.[٢٠]
لە سەردەمی پەھلەویدا
[دەستکاری]لەسەرەتای سەردەمی ڕەزاخانی پەھلەویدا ئێران نائارامی بەخۆیەوە بینی، ناوچە عەرەب نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی شێخ خەزعەل کەعبی دا بوو.[٢١] و ناوچە کورد نشینەکان لەژێر دەسەڵاتی سمکۆی شکاک دا بوو،[٢٢] لە باکووریش کۆماری جەنگەڵ و ناڕێکی و نەبونی یەکێتی لە ئێراندا، یەکێ لەو نائارامیانە یاخی بوون و جەردەیی ھۆزە لوڕەکان بوو،[٢٣] لە ساڵی ١٩٢٣ دا ھۆزەکانی لوڕ و سوپای حکوومەت شەڕ کەوتە نێوانیانەوە لە شارەکانی بروجەرد و خوڕەم ئاباد، ھێزی ھۆزەکانی لوڕ پێکھاتبوون لە ئێڵەکانی بایراوەنی و سەگوەند و چەگەنی و پاپی، بەڵام لە مانگی ٩ی ١٩٢٣ دا سوپای حکوومەت توانی گەمارۆی خوڕەماوە بدات و و کۆنتڕۆلیشی بکاتەوە، پاش ئەوە حکوومەت لێبوردنی گشتی دەرکرد و ئێڵە لوڕەکان چەکەکانیان تەسلیم کردەوە و ھەندێک لەسەرانی ئێڵەکان گیران و لە سێدارەدران. کاتێک سەرانی ئێڵەکان لەسێدارەدران لە ساڵی ١٩٢٤ دووبارە ئێڵەکانی باکووری خوزستان دەستیان بە شۆڕش کردەوە ئەمەش بەردەوام بوو تا کۆتای ئەم ساڵە، حکوومەت دەستی کرد بە تۆپ بارانکردنی ڕەوەندەکان و کۆنتڕۆڵی شاری خورەم ئابادی کردو ئیتر ئێڵە لوڕەکان شکستیان ھێناو چوونەوە ژێردەستی حکوومەت.[٢٤]
لە ساڵی ١٩٣٠، لە نزیک دۆڵی تەنگ تاموڕادی لە بۆیەر ئەحمەد سوپای ئێران ھێرشی کردە سەر لوڕەکان. فەرماندەی سوپای ئێران لەم ھێرشە حەبیبوڵڵا شێیبانی بوو کە فەرمانی ھەزاران سەرباز دەکرد. کی لھراسب باتوڵی و شکورڵڵا خان و فەریق خان بە ژمارەیەکی زۆر کەم توانیان بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ دژی سوپای ئێرانی پەھلەوی لە مەیدانی شەڕ بمێنەوە. و لە کوتایدا سەرکەوتن و ھەزاران کەسیان لە سوپای پەھلەوی کوشت و تەنھا ٤٢ لوڕ بوونە شەھید.[٢٥][٢٦][٢٧][٢٨]
بڵاوبونەوەی لوڕ
[دەستکاری]خەڵکی لوڕ لە ئێران دەکرێن بە سێ بەشەوە: ١-بەختیاری ٢- مەمەسەنی ٣-لوڕە فەیلییەکان. لوڕە فەیلییەکان لەگەڵ کوردە فەیلییەکان جیاوازن و نابێت ئەم دوو ھۆزە بە یەکێک بزانرێت. لوڕە فەیلییەکان لەنزیکی خورەم ئاباد و باشووری ھەمەدان نیشتەجێن و ھەندێ وەرز بەپێ کۆچیان دەکرد بۆ بەغداد بە سێ ڕۆژ.[٣]
لەلایەکی دیکە ھۆزی لوڕ دابەشبون بەسەر دوو دابەشبوونی گەورەدا ئەویش لوڕی گەورە و لوڕی بچووکە. لوڕ بڵاوبوونەتەوە بە ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئێراندا.
ئەم خشتەیەی خوارەوە ئێڵەکانی لوڕ ڕوون دەکاتەوە:
| ئێڵ | شوێنی نیشتەجێبوون |
| کومزاری[٢٩] | لە وڵاتی عومان، باکوور، باکووری ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژھەڵات: ناوچەکانی کومراز، دوورگەکانی خەسەب، لارەک و موسەندەم دەگرێتەوە.[٣٠] |
| مەمەسنی[٢٩] | لە پارێزگای فارس و شارستانی مەمەسنی، ناحیەی کازیرون و ڕۆستەم. |
| بۆیەر ئەحمەدی | لە پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، باکووری پارێزگای بووشێھر و ناوچەکانی باشووری پارێزگای خووزستان. |
| بەختیاری | لە پارێزگای خووزستان، شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەھواز، شارستانی ئەندیکا، شارستانی ئەندیمشک، شارستانی مزگەوت سڵێمان، شارستانی شووشتەر، شارستانی ڕامھورموز، شارستانی گۆتوەند، شارستانی ئییزە، شارستانی باخ مەلێک، ناحیەی دھدز و شارستانی دژپێڵ. لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری لە شارستانی شارستانی لوڕدەگان و شارستانی شاری کورد و شارستانی بۆرووجن. لە پارێزگای لوڕستان و شارستانی ئەلیگوودەرز. لە پارێزگای ئەسفەھان لە ناوچەی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا، شارستانی فەرەیدون. |
| لوڕی بچووک | لە پارێزگای لوڕستان، باکووری پارێزگای خووزستان، باشوور و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام و ھەندێ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی عێراق. |
زۆرینەی خێل و ھۆزە کۆچەرەکانی لوڕ لە وەرزی زستاندا کۆچیان بەرەو ناوچەی گەرمیان دەبرد، چونکە ناوچەی گەرمیان گەرم و وشک بوو لە چاو کەشە ساردەکەی لوڕستان.[٣١]
زمان
[دەستکاری]
زمانی لوڕی نزیکە لە ھەردوو زمانی کوردی و فارسییەوە، وەھەرییەکەیان بە شێوەزارێکی زمانەکەیانی دەزانن، زمانی لوڕی دابەشدەبیت بۆ پێنج گرووپ: مینجایی و لوڕی ناوەڕاست و بەختیاری و لوڕی باشوور.[٣٢][٣٣][٣٤][٣٥]
زمانی لوڕی دابەش دەبێت بۆ دوو گرووپی سەرەکی:
- زاراوەی لوڕی گەورە کە نزیکە لە زمانی فارسییەوە، ناوچەکانی بەختیاری و بوێرەحمەد و مەمەسنی و باکووری خوزستان و ھەندێ ناوجەی بوشێھر پێی دەدوێن.
- زاراوەی لوڕی بچووک کە نزیکە لە زمانی کوردییەوە، ناوجەکانی لوڕستان و ھەمەدان (مەلایر و نەھاوەند و تۆیسەرکان) و باشووری ئیلام و باکووری خوزستان.
ھەندێک سەرچاوە لەکی بەشێک لە شێوەزارە جیاکانی لوڕی دەزانێت.[٣٦][٣٧][٣٨][٣٩][٤٠][٤١][٤٢] بەڵام لەکی وەکوو زمانێکی ئێرانیی باکووری ڕۆژاوا پۆلینبەندی کراوە و لوڕی زمانێکی ئێرانیی باشووری ڕۆژاوایە، و بۆیە ناتوانرێت لە لەکی وەکوو شێوەزارێکی زمانی لوڕی ناو ببرێت. زۆربەی سەرچاوە زانستییەکانی زمانناسی لەکی وەکوو شێوەزارێکی کوردیی باشووری دەزانن و کەمتر سەرچاوەیەک دەبینرێت کە لەکی وەکوو شێوەزارێکی لوڕی بزانێت.
ئایین
[دەستکاری]زۆربەی لوڕەکان ئیسلام و پەیرەوی مەزھەبی شیعەن.[٤٣] لە ڕووی مێژوویییەوە زۆرێک لە لوڕەکان پابەند بوون بە یارسانیزمەوە بەڵام نزیکەی ھەموو دانیشتووانی لوڕی یارسانی بوونەتە ئیسلامی شیعە. ھەروەھا کۆمەڵەیەکی بچووکی ئیسلامی سوننە لە لوڕەکان بوونی ھەیە. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای ئیسلام، لوڕەکان وەک زەردەشتییەکان ڕێز لە نان و ئاگر دەگرن.[٤٤]
پۆشاک
[دەستکاری]جل و بەرگی گەلی لۆر بەگشتی وەک یەکە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا جیاوازی لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا ھەیە. پیاوانی لوڕ بەگشتی ھەمان جلوبەرگ لەبەر دەکەن، کە پێکدێت لە کڵاوێکی لباو و کراسێک بە جلیقە (کراسی بێ قۆڵ) و پانتۆڵ کە بەزۆری درێژ و فشن. کڵاوی پیاوانی لوڕ لە پشم (خووری) دروست دەکرێت و بەزۆری ڕەنگی ڕەش و قاوەییە. لە نێو بەختیارییەکاندا باو و ئاسایییە کوڕان و پیاوانی تەمەن ناوەڕاست کڵاوی لباو لەبەر بکەن و کوڕە گەنجەکانیش بێ کڵاون. چۆغە جل و بەرگی پیاوانی لۆرە کە بە ڕەنگی جیاواز لە نێوان ھۆزە جیاوازەکاندا بەکار دەھێنرێت. چۆغە لە ھۆزی بەختیاری بە ڕەش و سپی و ھێڵە ڕاستەکان کە بەزۆری ڕەش بۆ خوارەوە و سپی بۆ سەرەوە. چۆغە لە لوڕەکان کە لە پارێزگای لوڕستان دەژین کەمتر بەکاردێت بەڵام لە نێو بەختیارییەکان زیاتر بەکاردێت. لەوانەیە چۆغە لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لەناو ھۆزی بەختیاریدا بەناوبانگ بووبێت و بە بەجێگرەوەی عەبا دانرابێت. کراسەکەی پیاوان یەخەی ڕاست بوو کە قۆپچەیەکی لە لای ڕاستی یەخەکەوە بوو. شەڕواڵ یان بە لوڕی پاپۆس بە پشتێنێکی گەورەی چەرم بە دەوری کەمەردا دەبەسترێتەوە. پێڵاوی لۆر کڵاشە.
حیجاب (باڵاپۆشی) لای ژنانی لوڕ باو نییە. کراسی خانمانی لۆر کراسێکی قۆڵ درێژە و تەنوورەیەکی درێژە. سەرپۆشی ژنانی لۆر لە ھۆزە جیاوازەکاندا جیاوازە. لە نێو ژنانی لۆر کە لە باکووری (لوڕستان) دەژین، سەرپۆشەکە جۆرێکە لە قوماش کە بە شێوەیەکی تایبەت بە سەردا دەپێچرێتەوە؛ بەڵام لە نێو ژنانی ھۆزەکانی باشوور (بەختیاری)، باڵاپۆشی ژن جۆرێکە لە چەتری بچووک. ڕەنگی جل و بەرگی ژنانی لۆر دڵخۆشە و ڕەنگی جیاوازە، جگە لە مەراسیمی ماتەمینی.
کەلتوور
[دەستکاری]دەسەڵاتی گەورەکانی ھۆزەکان وەک کاریگەرییەکی بەھێز لە نێو دانیشتووانی کۆچەردا دەمێنێتەوە. لە نێو دانیشتووانی شارە نیشتەجێبووەکاندا ئەوەندە زاڵ نییە. وەک لای کورد، ژنانی لوڕ ئازادییەکی زۆر زیاتریان ھەیە لە ژنانی گرووپەکانی دیکەی ناو ناوچەکە. ژنان ئازادی زیاتریان ھەیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، بۆ لەبەرکردنی جۆرەھا جل و بەرگی مێینە و گۆرانی و سەماکردن لە مەراسیمە جیاوازەکاندا. بیبی مریەم بەختیاری ژنێکی لوری دیارە. مۆسیقای لوڕی، جل و بەرگی لوڕی و سەمای فۆلکلۆری لوڕی ھەندێک لە تایبەتمەندییە ئێتنۆ-کلتورییە جیاوازەکانی ئەم گرووپە نەتەوەیییەن.[٤٥]
زۆرێک لە لورەکان کشتوکاڵکار و شوانی بچووکن. چەند لورێکیش مۆسیقژەنی گەشتیارن. قوماشی گەشاوە و لێھاتوویی بونیادنان بەھۆی کاری دەستی و جوانییەوە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت.[٤٦]
بۆماوەزانی
[دەستکاری]بەھۆی گۆڕانی کرۆمۆسۆمی Y ی لوڕەکان، ئەوان لە گرووپەکانی تری ئێران باڵاترن لە ڕووی فرێکوێنسی تاڕادەیەک بەرزی تاکە گرووپی R1b ی کرۆمۆسۆمی Y (بە تایبەتی R1b1a2a-L23ی ژێرپۆش).[٤٧] گروپی R1 لەگەڵ پۆلەکانی تری سەر بە ئۆراسیای ڕۆژاوا / ناوەڕاستە لە سەردەمی بەردی کۆنی سەرەوەدا، کە باوترین تاکە گرووپە لە نێوان لوڕەکاندا. ژێر گرووپی J2a (بە تایبەتی ژێرپۆلەکانی J2a3a-M47، J2a3b-M67، J2a3h-M530) دووەم باوترینە لە نێوان لوڕەکان و پەیوەندی بە ھاتنی جووتیاران لە ڕۆژھەڵاتی نزیکەوە ھەیە لە سەردەمی بەردی نوێ لە ٨٠٠٠–٤٠٠ پێش زایین.[٤٨] یەکێکی تر لە تاک گرووپەکان کە فرێکوێنسی لە سەرووی ١٠٪ یە G2a یە، کە ژێرپۆشی G2a3b زۆرترینە. ھەروەھا لوڕەکان بەرزترین فرێکوێنسیی تاکە گرووپی E1b1b1a1b لە ئێراندا نیشان دەدەن.[٤٩] ڕەچەڵەکی Q1b1 و Q1a3 لە ٦٪ و T لە ٤٪ ئامادەن.[٣]
ھۆز و بنەماڵە
[دەستکاری]لوڕ لە گرووپێکی گەورە و گشتیدا بەسەر دوو لقی سەرەکیدا دابەش دەبن، کە بریتین لە:
- لوڕی فەیلی
- لوڕی گەورە
لوڕی گەورە دابەشکاریی جۆراوجۆری ھەیە، بەڵام بەگشتی دەکرێ بە بەختیاری و بۆیەرئەحمەدی و مەمەسەنی بڵێین لوڕی گەورە. لە دۆسیەی لوڕی فەیلی دەکرێ بگوترێ کە ئەو لوڕانە دەگرێتەوە کە لە ناوچەکانی پشتکۆ و پێشکۆ دەژین، بە واتایەکی تر (پارێزگای لوڕستان، باشووری پارێزگای ھەمەدان، باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام و بەشێکی باکووری پارێزگای خووزستان).[٥٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Iran». The World Factbook. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Iran» (PDF). New America Foundation. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- 1 2 3 پیرۆز، تۆفیق (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧). «ʿAŠĀYER». Iranica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ Erik John Anonby (2003). "Update on Luri: How many languages?" Journal of the Royal Asiatic Society (Third Series), 13, pp 171-197. doi:10.1017/S1356186303003067.
- ↑ العابدین، شیروانی، حاجی زین (١٨٩٨). بستان السیاحه (بە فارسی). Kārḫāna-i Mīrzā Ḥabīballāh.
- ↑ حەسەن خان، محەممەد (١٨٨٩). الماثر و الاثار (بە فارسی).
- 1 2 سپهر، عبد الحسین؛ ئەسعەد، سەردار. تاریخ بختیاری (بە فارسی). تاران، ئێران. لاپەڕە ١٣٦.[بەستەری مردوو]
- 1 2 ئەلزەبیدی، مورتەزا (١٧٧٤). شرح القاموس المسمى تاج العروس: من جواهر القاموس (بە عەرەبی).
- 1 2 لغة العرب (۱٩١٣)؛ عێراق. لاپەڕە ١١٥
- 1 2 خەلیفە، حاجی. جھان نما جلد ١ (١٦٤٨)
- ↑ شه-ره-فنامه-مێژووی-ماڵه-میرانی-كوردان. بەندی سێیەم ل. ٤٤ و بەندی چوارەم ل. ٨٥
- ↑ Edwards، I.E.S.؛ Gadd، C.J.؛ Hammond، G.L. (١٩٧١). The Cambridge Ancient History (چاپی 2nd). Camberidge University Press. لاپەڕە ٦٤٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٠٧٧٩١-٠.
- ↑ Gunter, Michael M. (2011). Historical Dictionary of the Kurds (2nd ed.). Scarecrow Press. p. 203. ISBN 978-0-8108-6751-2.
- ↑ E.J. Brill's First Encyclopaedia of Islam, 1913-1936 (چاپی ٥ەم) (بە ئینگلیزی) (١٩٩٣)؛ ئەڵمانیا. لاپەڕە: ٤١، بڵاوکەرەوە: Brill
- ↑ یاقوت الحموی الرومی، معجم البلـٰدان (چاپی ٥ەم) (بە عەرەبی) (١٩٧١)؛ بەیرووت، لوبنان. لاپەڕە: ١٨ بڵاوکەرەوە: دار الكتاب العلمية
- ↑ مقريزى، أحمد ابن علي. كتاب السلوك لمعرفة دول الملوك. (بە عەرەبی) (١٩٣٤)؛ میسڕ. لاپەڕە: ١٨٢، بڵاوکەرەوە:لجنة التأل والترجمة والنشر
- ↑ ʻIzz al-Dīn Ibn al-Athīr. Chronicon quod perfectissimum insoribitur (١٨٧٦) (بە لاتینی). بڵاوکەرەوە: E. J Brill
- ↑ عەبدوڕەزاق دوونبەلی مەفتوون، سفرنامه کروسینسکی. لاپەڕە ٧٦
- ↑ Haernick E. and B. Overlaet 1999. Luristan Excavation Documents Volume III: Djub-i Gauhar and Gul Khanan Murdah Iron Age III Graveyards in the AvianPlain. In: Acta Iranica, 36. 3ieme série, vol. XXII.
- ↑ Moshtagh Khorasani, M. 2006. Arms and Armor from Iran: The Bronze Age to the End of the Qajar Period. Tübingen, Legat Publishers.
- ↑ «کسروی: ملیگرای وحدتانگار». BBC News فارسی (بە فارسی). ١٦ی ئاداری ٢٠١٣. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی) - ↑ کسروی، احمد، «تاریخ ھیجدە سالە آذربایجان: بازماندە تاریخ مشروطە ایران»، ص ۸۳۳.
- ↑ «نقدي بر کتاب رضاشاه و جنگهای لرستان: تاریخ را باید در زمان خودش خواند». پايگاه خبري یافته (لوڕستان) (بە فارسی). ٣١ی ئایاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ ستودە، سیدیدالله. شورش لرستان. ج. نخست. خوڕەماوە: شاپورخواست، ۱۳۹۱. ۱۱۰.
ژپنک: ٩٧٨–٩٦٤–٢٧٠٧–٧٥–١. - ↑ حاجیانپور، حمید؛ سیاهپور، کشواد (١ی تەممووزی ١٣٩٣). «بازتاب سیاست عشایری رضاشاه در اشعار و سرودههای بومی بویراحمد». پژوهش های تاریخی ایران و اسلام (بە فارسی). ١٥ (8): ١٢١–١٤٦.
- ↑ زکی پور، نعمت الله. مطالعات تاریخی جنگ. ئێران. لاپەڕە ٦٢–٨١.
- ↑ «علل بروز جنگ در منطقه تنگ تامرادی». فریاد جنوب (بە فارسی). ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ نراقی، احسان. غربتغرب (PDF). بەرگی دووەم. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 «Luri-Bakhtiari People Cluster | Joshua Project». joshuaproject.net. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «گویشهای بَشکَردی، کردشولی و کُمزاری» (٢٠١٥)، (بە فارسی) بڵاوکەرەوە: ویژهنامهٔ نامهٔ فرهنگستان (گویششناسی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ جاف، خوسرەو (٢٠١١). لوڕ کوردە یان لوڕە؟. ھەولێر: چاپخانەی ئاراس. لاپەڕە ٣٦.
- ↑ Najm S. Mehdi, al-Fayli, Stockholm 2001.
- ↑ M. Jafar, Fayli Kurds and Their Role in the Iraqi Kurdish National Movement
- ↑ Black-Michaud, J. (1974). "An Ethnographic and Ecological Survey of Luristan, Western Persia: Modernization in a Nomadic Pastoral Society". Middle Eastern Studies. pp. 210–228.
- ↑ Shoup, J.A (2011) Ethnic Groups of Africa and the Middle East: An Encyclopedia. ABC-CLIO, Incorporated. p.177
- ↑ B. Grimes (ed.), ‘Luri’, in Ethnologue (13th edition) (Dallas, 1996), p. 677; M. Ruhlen, A Guide to the World's Languages (Stanford, 1991), p. 327.
- ↑ ایزدپناە، ح. فرھنگ لکی، مؤسسە فرھنگی جھانگیری، تھران ۱۳۶۷خ، ص ١٠ (مقدمە)
- ↑ «The Lurs of Iran». Cultural Survival. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ امان الھی بھاروند، سکندر. قوم لر. تھران: آتییە، 1393
- ↑ William J. Frawley, William Frawley, International Encyclopedia of Linguistics& 4-Volume Set, Volume 1, Oxford University Press, 2003, ISBN 978-0-19-513977-8, s. 310.
- ↑ Albrecht Klose, Sprachen der Welt, De Gruyter, 2001, ISBN 978-3-598-11404-5, s. 227.
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە. ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Levinson, David. (بە ئینگلیزی) Encyclopedia of World Cultures: Africa and the Middle East. (۱۹۹٥.): ویلایەتی ئەمەریکا. لاپەڕە ٢٠١
- ↑ The Encyclopaedia of Islam (بە ئینگلیزی). Brill. ١٩٧٤.
- ↑ Garthwaite، Gene Ralph (١٩٩٦). Bakhtiari in the mirror of history (بە فارسی). Intishārāt-i Ānzān. ژپنک ٩٧٨-٩٦٤-٩٠٤٦٥-١-٨.
- ↑ Winston، Robert M. L.؛ Wilson، Don E.؛ Institution، Smithsonian (٢٠٠٤). Human (بە ئینگلیزی). DK Pub. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٥٦٦-٠٥٢٠-٩.
- ↑ Grugni، Viola؛ Battaglia، Vincenza؛ Hooshiar Kashani، Baharak؛ Parolo، Silvia؛ Al-Zahery، Nadia؛ Achilli، Alessandro؛ Olivieri، Anna؛ Gandini، Francesca؛ Houshmand، Massoud؛ Sanati، Mohammad Hossein؛ Torroni، Antonio؛ Semino، Ornella (٢٠١٢). «Ancient migratory events in the Middle East: new clues from the Y-chromosome variation of modern Iranians». PloS One. ٧ (7): e٤١٢٥٢. doi:١٠.١٣٧١/journal.pone.٠٠٤١٢٥٢. ISSN ١٩٣٢-٦٢٠٣. PMC ٣٣٩٩٨٥٤. PMID ٢٢٨١٥٩٨١.
{{cite journal}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ↑ Wells، R. Spencer؛ Yuldasheva، Nadira؛ Ruzibakiev، Ruslan؛ Underhill، Peter A.؛ Evseeva، Irina؛ Blue-Smith، Jason؛ Jin، Li؛ Su، Bing؛ Pitchappan، Ramasamy؛ Shanmugalakshmi، Sadagopal؛ Balakrishnan، Karuppiah؛ Read، Mark؛ Pearson، Nathaniel M.؛ Zerjal، Tatiana؛ Webster، Matthew T. (٢٨ی ئابی ٢٠٠١). «The Eurasian Heartland: A continental perspective on Y-chromosome diversity». Proceedings of the National Academy of Sciences. ٩٨ (18): ١٠٢٤٤–١٠٢٤٩. doi:١٠.١٠٧٣/pnas.١٧١٣٠٥٠٩٨. PMC ٥٦٩٤٦. PMID ١١٥٢٦٢٣٦.
- ↑ Semino، Ornella؛ Magri، Chiara؛ Benuzzi، Giorgia؛ Lin، Alice A.؛ Al-Zahery، Nadia؛ Battaglia، Vincenza؛ Maccioni، Liliana؛ Triantaphyllidis، Costas؛ Shen، Peidong؛ Oefner، Peter J.؛ Zhivotovsky، Lev A.؛ King، Roy؛ Torroni، Antonio؛ Cavalli-Sforza، L. Luca؛ Underhill، Peter A. (ئایاری ٢٠٠٤). «Origin, diffusion, and differentiation of Y-chromosome haplogroups E and J: inferences on the neolithization of Europe and later migratory events in the Mediterranean area». American Journal of Human Genetics. ٧٤ (5): ١٠٢٣–١٠٣٤. doi:١٠.١٠٨٦/٣٨٦٢٩٥. ISSN ٠٠٠٢-٩٢٩٧. PMC ١١٨١٩٦٥. PMID ١٥٠٦٩٦٤٢.
- ↑ (٢٠٢١) Belelli, Sara. The Laki Variety of Harsin لاپەڕە ٥، بڵاوکەرەوە: زانکۆی ھەبرەگ، (بە ئینگلیزی)
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە نیسانی ٢٠٢٦
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI
- گرووپە ڕەگەزییەکانی ئاسیا
- لوڕ
- کورد
- گرووپە ڕەگەزییەکانی ئێران
- زمانەکانی ئێران
- پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری
- پارێزگای فارس
- پارێزگای ھەمەدان
- پارێزگای ئیلام
- پارێزگای ئەسفەھان
- پارێزگای خووزستان
- پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد
- پارێزگای لوڕستان
- پارێزگای تاران
