دەستپێک
|
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٨٣٬٤٧١ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
|
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا | |||||||

ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ھۆکاگێیە. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوئیشادا ھاتووە.
گۆڤاری شۆنێن جەمپ لە ساڵی ١٩٩٩دا دەستی بە بڵاوکردنەوەی ناروتۆ کرد و ھەفتانە بەردەوام بوو تا ساڵی ٢٠١٤. سەرتاپای چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر ٧٢ پەرتووکی جۆری تانکۆبۆن. لە ساڵی ٢٠٠٢ ستۆدیۆی پیرۆت بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئانیپلێکس ھەستان بە بەرھەمھێنانی بەشی یەکەمی ئەنیمێی ناروتۆ کە ساڵی ٢٠٠٧ لە دوای ٢٢٠ ئەڵقە کۆتایی پێھات؛ لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩ دۆبلاژی زمانی ئینگلیزی لەلایەن کارتوون نێتۆرکەوە بۆ کراوە. دووەم ئەنیمێ و تەواوکەری بەشی یەکەم بە ناوی 'ناروتۆ: شیپوودین'ەوە لە ٢٠٠٧ پەخشی لە ژاپۆن دەستی پێکرد و دوای ٥٠٠ ئەڵقە لە ساڵی ٢٠١٧ کۆتای ھات. دۆبلاژی ئینگلیزی بۆ شیپوودین لەلایەن دیزنی ئێکس دییەوە لە ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١١ پەخشکرا، بەڵام کارتوون نێتۆرک لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤دا دووبارە مافی بڵاوکردنەوەی وەرگرتەوە و لە بەشی توونامی (ئەدۆڵت سویم) دا پەخشی کرد. ستۆدیۆ پیرۆت یازدە فیلم و یازدە ئۆ ڤی ئەی (OVA) بۆ زنجیرە مانگای ناروتۆ بەرھەمھێناوە. کەلوپەلی تایبەت بە ناروتۆ وەک کارتی گەمەکردن، یاری ڤیدیۆیی و کورتە ڕۆمان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دروستکراون.
ڤیز میدیا لە ئەمریکای باکوور مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی ئەنیمێ و مانگای ناروتۆی بەدەستە. ئەنیمێیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە و لە شانشینی یەکگرتوو ٢٠٠٦ و لە ئوسترالیا ٢٠٠٧. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش لەلایەن ناوەندی زوھرەوە ١٣٠ زنجیرەی سەرەتای بەشی یەکەم دۆبلاژکران بۆ زمانی عەرەبی و لە ھەردوو کەناڵی ئاسمانیی سپەیستوون و سپەیسپاوەر پەخشکرا تا ساڵی ٢٠١٢ کە شەڕی ناوخۆیی سووریا و قەیرانی دارایی بوو بە ھۆکاری ڕاگرتنی. چیرۆکی ناروتۆ ئۆزۆماکی بەھۆی کوڕەکەیەوە بۆروتۆ ئۆزوماکی بەردەوامە لەڕێگەی مانگای بۆروتۆ:ناروتۆ نێکست جێنەرەیشن، کە تێیدا بۆروتۆ دەیەوێت ڕێگەی بە نینجابوونی تایبەت بە خۆی بگرێتەبەر و لەژێر سێبەری باوکی نەبێت. (تەواوی وتار...)
- ١٩ی تەممووز – لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی یەک بەرامبەر سفر لە ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بیباتەوە و بەھۆیەوە بۆ دووەمین جار بووە پاڵەوانی جامی جیھانی.
- ٩ی تەممووز – ئاگرکەوتنەوەیەک لە لۆس گایاردۆس لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیسپانیا بووە ھۆی کوژرانی سێزدە کەس.
- ٣ی تەممووز – کەیکۆ فووجیمۆری (لە وێنەکەدا) وەک سەرۆک کۆماری پێروو ھەڵبژێردرا.
- ٢٤ی حوزەیران – دوو بوومەلەرزە لە ڤێنیزوێلا ڕوویاندا و بوونە ھۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١،٧٠٠ کەس و بێسەروشوێنبوونی دەیان ھەزار کەسی تر.
- ١٢ی حوزەیران – ئیلۆن مەسک دوای ئەوەی کۆمپانیاکەی سپەیس ئێکس گەورەترین پێشکەشکردنی سەرەتاییی پشکەکانی ئەنجام دا، بووە یەکەمین ترلیۆنێر لە جیھاندا و سامانەکەی یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریکیی تێپەڕاند.

- ١٩٤٣ – لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، موسۆلینی لە دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ھاتە خوارەوە.
- ١٩٩٢ – ڕۆژی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنا.
- ٢٠٠٩ – ڕۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان.
- ٢٠٠٧ – پاتریبھا پاتیل (لە وێنەکەدا)بووە دوازدەیەمین سەرۆکی ھیندستان و یەکەمین ژن کە ئەو پۆستە وەربگرێت.
- … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟

